مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری ناوخۆی ئەمەریكا لە ڕۆژی (جەژنی هەستانەوە) لە یەكێك لە چێشتخانەكانی واشنتن دزی لێكرا .
تریسیا مەكلاوفلین، یاریدەدەری سكرتێری كاروباری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی ئەمەریكا، بە ئاژانسی (ئێن بی سی) ی ڕاگەیاند ” كریستی نۆم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریكا لەگەڵ خێزانەكەی و منداڵ و نەوەكانی بەبۆنەی (جەژنی هەستانەوە) بۆ ئێوارە خوانێك چووبوونە ڕێستۆرانتێكی واشنتن و لەوێ جانتاكەی دزراوە.”
بە گوێڕەی میدیاكانی ئەمەریكا، جانتای وەزیری ناوخۆ جگە لە سێ هەزار دۆلار، كلیلی خانوو، كارتی بانك، پاسپۆرت و ژمارەیەك دۆكیۆمێنتی كەسیی تێدا بووە.
شایەتحاڵێكی ڕووداوەكە بۆ ئێن بی سی ئاشكرای كردووە كە “كەسێك بە دەمامكەوە هاتە ژوورەوە و چاودێریی وەزیری ناوخۆی ئەمەریكای دەكرد.”
وەزیری ناوخۆی ئەمەریكا لەبارەی دزینی جانتاكەیەوە دەڵێ “پاسەوانەكان ئاگاداری دزەكە بوون، بەڵام هێشتا لە بارەی ڕووداوەكەوە قسەم لەگەڵیان نەكردووە.”