سەردار قازی ـ سۆران:
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەشتیاری ئیدارەی سۆران، لەگەڵ نوێنەری یانەکانی سنوورەکە کۆدەێتەوە.
بەگوێرەی زانیاری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 2 سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ نوێنەری چوار یانە کۆدەێتەوە.
بڕیارە نوێنەری یانەکانی رواندز، هەڵۆ، سنوور و هەڵۆ، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلان و ئامانجەکانی ئەم چوار یانەیە لە رکابەریی خولەکانی کوردستان لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب کۆببنەوە.
لەوەرزی نوێ یانەی رواندز و هەڵۆ لەخولی یانە پلە یەکەکان، چۆمان و سنوور لەخولی یانە پلە دووەکان کێبڕکێ دەکەن.
هەڵگورد شێخ نەجیب، هاوکاری سەرەکی یانەکانی ئیدارەی سۆرانە، پاڵپشتی داراییان دەکات بۆ بەردەوامیدان لەخولەکان.