پێشبینی دەکرێت نرخی ئایفۆنێک دوو هێندە زیاد بکات و بگاتە نزیکەی 3500 دۆلار ئەگەر بە تەواویی لە ئەمریکا درووست بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو باجە جیهانییانەی کە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە مێژوودا کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکانیان گواستەوە بۆ ئاسیا، گرنگییان بە دیزاینی سۆفتوێرەکانیان داوە بۆ زیادکردنی قازانج، بەڵام بە بوونی ئەو باجە نوێیانە، ڕەنگە بەکارهێنەرانی ئەمریکی ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کاڵاکان ببنەوە، لە ئەلیکترۆنیاتەوە تا جل و بەرگ.
شارەزایان هۆشداری ئەوەیان داوە کە درووستکردنی ئایفۆن لە ئەمریکا نرخەکەی لە هەزار دۆلارەوە بۆ سێ هەزار و 500 دۆلار بەرز دەکاتەوە.