د. عادل حوسێن
ئایا كەم خواردنی گۆشتی سوور سوودی تەندروستی هەیە؟ بەڵی، چونكە ئەمە چەسپاوە كە زیاد خواردنی گۆشتی سوور پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەوە بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، قەڵەوی، هەروەها شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن. سوودە تەندروستییەكانی كەم خواردنی گۆشتی سوور و زیاد كردنی خۆراكی روەەكی: كەمبوونەوەی ئەگەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان وەكو نۆرەی دڵ و جەلتەی مێشك لەوكاتەی كە گۆشی سوور دەوڵەمەندە بە چەورییە تێرەكان و كۆلیستیرۆل كە ئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان بەرز دەكەنەوە، دابەزینی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو لەوكاتەی كە زیاد خواردنی گۆشتی سوور ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە تا رێژەی 50% زیاد دەكات،باشتربوونی تەندروستیی گورچیلەكان، بەهێزتربوونی سستمی بەرگریی لەش، كۆنترۆلكردن و هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش كە رۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ باشتربوونی تەندروستی بەگشتی، هەروەها خۆپاراستن لە ئەگەری هەندێك جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاو و شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا.