مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، سەركەوتنی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و توركیا و پەكەكە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و عێراق دایە و كۆتایی بەو كێشانە دەهێنێت كە ماوەیەكی زۆرە هەرێم و عێراق پێوە دەناڵێنن.
ڕۆژنامەی (كریستیان ساینس مۆنیتۆر)ی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و توركیا و پەكەكە سەركەوتوو ببن، ئەوە لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستانە و كۆتایی بەو كێشانە دێت كە چەندین ساڵە هەرێم و عێراق پێوەی دەناڵێنن.
دەشڵێت “عێراق پشت بە دانوستان و شێوازی ئاشتییانە دەبەستێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی و نایەوێت لەو كێشانەوە بئاڵێت كە لە ناوچەكەدا هەن،”
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە چارەنووسی عێراق بەو دانوستانانەوە گرێ دراوە، دانوستانەكان سەركەوتوو بن، عێراقیش سەركەوتوو دەبێت، لە ئەنجامی هەر گرژی و ئاڵۆزییەكیشدا، عێراق باجەكەی دەدات .