حاجى ئۆمەران نزمترین پلەى گەرمى تۆمارکردووە
زارى کرمانجى-سۆران:
کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆى بۆ رەوشى کەشوهەواى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردووەتەوە، ئاسمان لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ئاماژەى بەوەشکردووە، کەش سەقامیگر دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبەنەوە و کەشەکە بەرەو هاوین دەچێت.
بەپێی تۆمارەکان بەرزترین پلە ئیدارەى گەرمیانە بە 33 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 15 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی