وەرزش ـ زاری كرمانجی:
23 رۆژ بەرلە دەستپێكی یارییەكانی مۆندیال، ئارجێنتینا گورزێكی تری بەركەوت و ئەگەر زۆرە ئەستێرەیەكی كاریگەر داببڕێت.
دوێنێ لەیاریی ئەستۆن ڤێلا دژی نیوكاسڵ یونایتد، ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی تانگۆ لەنیوەی یەكەم داوای گۆڕانكاری كرد و یاریگەی جێهێشت.
تا ئێستا پشكینینی پزیشكی بۆ گۆڵپارێزەكەی ئەستۆن ڤێلا نەكراوە، بەڵام ئەم پێكانەی لەكاتێكدایە كە تەنها 23 رۆژ بۆ یارییەكانی جامی جیهانی ماوە.
ئارجێنتینا، لەگرووپی سێیەم و لەپاڵ هەڵبژاردەكانی سعوودییە، پۆڵەندا و مەكسیك كێبڕكێ دەكات. بەیەكێك لەپاڵێوراوەكانی نازناوەكە دادەنرێت.
مەترسی بەشدارینەكردنی ئیمی مارتینێز، لەدوای پێكانی یاریزانان
پاریدیس، ئانخیل دی ماریا، نیكۆلاس گۆنزالێس، خوان فۆیس
و پاوڵۆ دیبالا.
بڕیارە 20 ـی مانگی ئایندە یارییەكانی جامی جیهانی قەتەر بەڕێوەبچن.