زاری كرمانجی – سۆران :
بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان ڕایگەیاند ئەرسەلان خالید سكرتێری تایبەتی عەبدوڵای حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبەكەمان لە لایەن هێزێكی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود ڕفێنراوە بۆ گوڵەخانە و داوا لە دامودەزگا ئەمنیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین فریای بكەون و ڕزگاری بكەن.
بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا محەمەدی حاجی مەحمود لە دەرەوەی كوردستانە و هەموو كاروبارە حیزبییەكانی ڕادەستی ڕێبینی كوڕی كردووە كە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیستە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەرسەلان خالید لەكاتێكدا لەگەڵ ماڵ ومنداڵەكەی لە باخەكەی خۆیان لە گوندی قەدەفەری نزیك گوڵەخانە/ پارێزگای هەڵەبجە لە سەیران بوون ڕفێنراوە.
دوای دەركردنی لە حیزبەكە، لەئێستادا عەبدوڵای حاجی مەحمود حزبێكی تازەی بە ناوی (بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان) دامەزراندووە كە بارەگای سەرەكی لە هەولێرە، بڕیارە بەمزوانەش لە سلێمانی و شارەزوور و هەڵەبجە بارەگا بكاتەوە و دەستیانكردووە بە ناونوسینی گەنجان بەناوی دامەزراندنەوە.