بێنی گانتز، وەزیری پێشووی بەرگری و سەرۆکی پارتی یەکێتی نەتەوەیی ئیسرائیل، لە وەڵامێکی ڕوون بۆ ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە دەوڵەتی ترامپ پلانی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی وازی لێهێناوە، خوازیاری هەنگاوی سەربازیی هاوئاهەنگ و چارەنووسساز بوو لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی.
گانتز لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی؛
دەشڵێت: ڕێژیمی ئێران وەستای دواخستنە. “حکومەتی ئیسرائیل دەبێ و دەتوانێت ئاسۆی بەدەستهێنانی هێزی ئەتۆمی ئێران لەناو ببات”.
هەروەها لە وەشانی عیبریی هەمان تویتدا جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل دەبێ و دەتوانێت هێرش بکاتە سەر ئێران.
گانتز لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ واشنتۆن کرد و نووسیویەتی؛
“بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هاوپەیمانە گەورەکەمان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێستا کاتی گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”.

































































