نووسینگەی پشکنەری پزیشکی شاری نیویۆرک رایگەیاند هۆکاری مردنی ئەکتەری ئەمریکی میشێل تراکتنبێرگ ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەکرە بووە.
تەرمی خاتوو تراختنبێرگ کە تەمەنی ٣٩ ساڵبوو کاتێک کۆچی دوایی کرد، لە مانگی شوباتدا لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
خێزانی خاتوو تراختنبێرگ کە جوولەکەیەکی ئۆرتۆدۆکسن، بە هۆکاری ئایینی دژی پشکنینی جەستەی خاتوو تراکتنبێرگ وەستانەوە.
بەڵامشارەزایان بە ئەنجامدانی پشکنینی ژەهراویبوون، تێوەگلانی هۆکاری ناسروشتی لە مردنەکەیدا ڕەتکردەوە.
دەوترێت پێش مردنی جگەری چاندنی بۆ کراوە. میشێل تراختنبێرگ لە منداڵیدا هاتە ناو سینەما و لە چەندین فیلمی وەک “هاریەت سیخوڕ”، “وەرشەی ئامێر”،”شازادەی سەهۆڵ” و زنجیرەی “بافی خوێنمژکوژ” ڕۆڵی بینیبوو.