زاری كرمانجی – ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ یەكشەمە كەشی هەرێمی كوردستان بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەكانی گەرما جێگیر ئەبن .
هەروەها دەڵێت: لە بەرەبەیانی سبەی دووشەمە 31-10-2022 تا كاتەكانی ئێوارەی رۆژی سێشەمە 1-11-2022 لە ئەنجامی هاتنەوەی بارستە هەوایەكی شێدار لەدەریایی سوور بە ئاراستەی ناوچەكانمان ناسەقامگیری كەشوهەوا دەستپێدەكاتەوە كە خۆی لە چالاكبوونی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕ پچڕدا ئەبینێتەوە لەهەندێك كاتدا ، بەتایبەتیش لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باكوری ئیدارەی گەرمیان كاریگەری زیاتر ئەبێت و لەنێوان 2 تا 15 ملیممەتر زیاتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت بەجیاوازی ناوچەكان .
هاوكات سەبارەت بەناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: بەگشتی حاڵەتەكە لاوازە و ئاسمان زیاتر دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران بۆ بارانێكی كەم و ڕوودانی هەورە بروسكەدا لەهەندێك كات و ناوچەدا.