ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند” ڕۆژی پێنجشەممە یەکێتی و پارتی کاتژمێری ١٠ی سەرلەبەیانی لە سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان کۆدەبنەوە”.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووی هەردوولادا ڕێککەوتن لەسەر کارنامەیەکی هاوبەش کراوە بۆ قۆناغی داهاتوو و هەوڵەکانی هەردوولاش بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا چڕتر دەکەنەوە.