تەنها چەند ڕۆژێک دوای هەڕەشەی ئاشکرای سەرۆکی ئەمریکا بۆ “هێنانە كایەی ئاشتی” لە ناوچەکە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجامدرا، کە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندایە. لەم هێرشانەدا، بۆمب هاوێژە ستراتیژییە سەربازییەکانی ئەمریکا کە لە بنکەی سەربازی دیێگۆ گارسیا کاردەکەن، بۆمبی سوپەر قورسیان بەکارهێناوە کە سەنگەرە تۆكمەكان تێك دەشکێنن بە ناوی “تێکدەرانی ئامانجی بەهێز”. ئەم بۆمبانە گەورەترین تەقەمەنی نائەتۆمییە لە جبەخانەی ئەمریکادا.
ئەم جۆرە بۆمبە کە کێشی زیاتر لە پانزە تۆنە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی دامەزراوە قەڵادار و قووڵەکانی ژێر زەوی بکاتە ئامانج. بەهۆی کێش و ڕەهەندە زۆرەکەیەوە، تەنها فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری تایبەت توانای هەڵگرتن و هەڵدانی هەیە.
گۆڤاری “سەن” ئەم کارەی بە پەیامێکی ڕوون و هەڕەشەئامێز بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زانی؛ بە تایبەت لە دۆخێکدا کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە وەستاندایە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر هۆشداری دابوو کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری ڕێککەوتن نەکرێت، ڕووبەڕووی “مەترسی جیددی” دەبێتەوە.
هاوکات توانای ئەو بۆمب هاوێژانەی کە سوپای ئەمریکا بەکاریدەهێنن بۆ هەڵگرتنی بۆمب بە توانای بیست و پێنج تەن، هێزێکی وێرانکەری بێ وێنەی لەم ئۆپەراسیۆنانەدا دروستکردووە.
بەکارهێنانی ئەم چەکە لە یەمەن ئەوە دەردەخات کە ئەمریکا درێغی ناکات لە کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتووترین و وێرانکەرترین کەرەستە سەربازییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ناوچەکە و گەیاندنی پەیامی ڕاگرتن بە وڵاتانی دیکە.


































































