دوای سەردانەکەی محەمەد شیاح سودانی بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند” ئەگەر کۆبوونەوەی شەممە ئەرێنی بن هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە”.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند ” سێ کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی تەکنیکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لەسەر چارەسەرکردنی چەند تێبینییەک رێککەوتووین”.
لە درێژەی قسەکانیدا گووتیشی” کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان داوای گرەنتییان کردووە و دەڵێن، چۆن پارەی بەرهەمهێنانی نەوتیان پێدەدرێت؟، وەزیری نەوت دەڵێت، نووسراویان بە واژۆی وەزیری دارایی کراوە، بەڵێنی خەرجکردنی ئەو پارانە دەدات کە کۆمپانیاکانی نەوت دەیانەوێت”.
حەیان عەبدولغەنی راشیگەیاند” ئەگەر لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو گفتوگۆکان ئەرێنی بن و گرفتە تەکنیکییەکان چارەسەر بکرێن، لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە”.


































































