زاری كرمانجی – سۆران:
مقەدەم هەریم فازل، بەرێوەبەری كاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی:” بەپێی یاسایی ژمارە (٢)ی ساڵی (2022) كە دەرچووە یاساكە تایبەتە بەچەك، لەسنووری ئیدارەی سۆران هیچ دووكانێكی چەك بوونی نییە تەواوی دووكانەكان داخراون، ئێستا رێنمای و یاسای تایبەت دەرچووە و رێككخراوە، دەبێت كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ دروست بكرێت نابێت دووكانەكان و شوێنی فرۆشتنی چەك لە نێــو سەنتەری شاربێت، لە ئێستادا ئیدارەی سۆران لەگەڵ شارەوانی لەهەوڵدان پارچە زەویەك لە دەرەوەی سنووری شارەوانی دیای بكرێت بۆ دروست كردنی كۆمەڵگەیەك، هەركەسێك بیەوێت دوكانی چەك فرۆشتن دابنێت سەردانی وەزارەتی ناوەخۆ دەكات و مۆڵەت دەردەهێنێت، دووكانێك وەردەگرێت لە ناو كۆمەڵگەكە و كڕین و فرۆشتن بە چەك دەكات بەپێی ڕێكار و میكانیزمی تایبەتی خۆی كە بە یاسا ڕێكخراوە .