عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوە بە لێدوانی کاربەدەستانی ئەمریکا لە نێویاندا ستیڤ ویتتاکەر، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە داخوازیی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم گووتی: بنەمای پیتاندنی یۆرانیۆم پرسێکی ڕاستەقینە و جێگای گفتوگۆ نییە.
عەراقچی وتی: ئامادەین متمانە دروست بکەین سەبارەت بە نیگەرانییە ئەگەرییەکان.