لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ بەدوای ئاشتی لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا دەگەڕێت، پشتیوانی کۆریای باکوور لە ڤلادیمێر پوتین، مۆسکۆ بوێر دەدات بۆ بەردەوامبوون لە شەڕەکە ڕۆژنامەی نیوزویک بڵاویکردەوە، شیکارییەکی نوێ دەریدەخات کە کۆریای باکوور لە ماوەی ١٨مانگدا زیاتر لە ١٥ هەزار و ٨٠٠ کۆنتێنەر تەقەمەنی بۆ ڕووسیا ناردووە. پشتیوانی سەربازی بەرفراوان ئەوە نیشان دەدات کە پیۆنگ یانگ بووەتە دابینکەرێکی گرنگی کەرەستەی سەربازییڕووسیا لە شەڕی دژی ئۆکرانیا.
بەپێیئەم شیکارییە نوێیە، کە وێنەی مانگی دەستکرد بەکاردەهێنێت، لانیکەم ٦٤ بار لە کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا لە نێوان مانگی ئابی ٢٠٢٣ تا ئازاری ٢٠٢٥ دەستنیشانکراون، ئەموێنانە لە کەشتیەکان و بارەکانیان لە ڕێگای ڕووسیا گیراوە، و مەزەندە دەکرێت لە نێوان ٤.٢ بۆ ٥.٨ ملیۆن پارچە تەقەمەنیدا هەڵگرتبێت.
چوار کەشتی بارهەڵگری ئاڵای ڕووسیالە گواستنەوەی تەقەمەنی کۆریای باکوور بەشدار بوون.
بەردەوامیپاڵپشتی سەربازیی کۆریای باکوور بۆ ڤلادیمێر پوتین لە شەڕی ڕووسیادا دەتوانێت پێگەی مۆسکۆ لە بەرەکانی شەڕدا بەهێزتر بکات؛ ئەمە لە دۆخێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ، سەرۆکیئەمریکا، بە دوای نێوەندگیری و ئاشتی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیادا دەگەڕێت.
پاڵپشتیپیۆنگ یانگ بۆ مۆسکۆ تەحەدای هاوپەیمانانی کیێڤیش لە ئەوروپایە، کە لە هەوڵی زیاتر بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتەن لە شەڕی دژ بە ڕووسیا.
کۆریایباکوور پێشتر هەزاران سەربازی شەڕکەری ڕەوانەی شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا کردبوو بۆ بەرپەرچدانەوەی لەشکرکێشیی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ ناوچەی کورسکی ڕووسیا.
ڤلادیمێر پوتین، کە شەڕێکی بە لەشکرکێشییەکی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد کە هەردوولاپێداگری لەسەر بەردەوامبوونیان دەکەن، سەرەڕای ئابورییەکی نەخۆش و گەمارۆ جیهانییە بەربڵاوەکان، ناچارە داوای پشتیوانیی دەرەکی بکات بۆ درێژەدان بەم شەڕە و ئەو پشتیوانییە لە کۆریای باکوور و کۆماری ئیسلامی ئێران وەردەگرێت.
لەبەرامبەردا ئۆکرانیا تا ئێستا یارمەتی سەربازی بەرفراوانی ئەمریکا و ئەوروپا بەهرەمەند بووە.