زاری كرمانجی – سۆران :
ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە، لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا، جگە لە سەرچاوەی وزە ئاماژە بە دۆزینەوەی سەرچاوەیەكی داهاتی نوێ لە هەرێمی كوردستان دەكات.
لە ڕاپۆرتەكەی كەناڵی جەزیرەدا هاتووە، لە چەند ساڵی داهاتوودا كەرتی گەشتیاری، دەبێت بە گرنگترین سەرچاوەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان و تەنانەت حكومەتی هەرێمیش بە هەموو شێوەیەك خۆی بۆ ئەو گۆڕانكارییە ئامادە كردووە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، لە ساڵانی داهاتوودا هەرێمی كوردستان یەكێك لەو ناوچانە دەبێت لە بواری گەشتیاری كە بە “دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دادەنرێت. چونكە هەرێمی كوردستان پلانی ئەوەیە كە بگات بە 20 ملیۆن گەشتیار تاوەكوو ساڵی 2030 بەپێی پلانی زیادبوونی پرۆژە گەشتیارییەكان كە پلانەكە ئەوەیە بگات بە هەزار و 500 پرۆژەی گەشتیاری.