مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە وتارێكی دا بە توندی ڕەخنەی لە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا گرت و ڕایگەیاند كە پێشتر هیچ كاتێك دابەشبوونێكی لەم شێوەیەمان نەبینیوە و دەشڵێت “ناتوانین وەك نەتەوەیەكی هێندە دابەشبو، بەردەوام بین.”
جۆو بایدن، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە یەكەمین وتاری دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی، ڕەخنەی توندی لە شێوازی كاركردنی ئیدارەكە گرت و هۆشداریدا لە بەرفراوانبوون و زیادبوونی دووبەرەكی لە ناو ئەمەریكا دا و ڕایگەیاند “ناتوانین وەك نەتەوەیەكی هێندە دابەشبو، بەردەوام بین، پێشتر هیچ كاتێك دابەشبوونێكی لەم شێوەیەمان نەبینیوە”.
بایدن هێرشێكی توندی كردە سەر ترەمپ و دەڵێ “لە ماوەی كەمتر لە 100 ڕۆژدا لە دوای دەستبەكاربوونییەوە زیانێكی بەرچاویان گەیاندووە و نزیكەی 7 هەزار كارمەندی حكومەت لە كارەكانیان دوور خراونەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی پچڕانی گەورە، وەك پەككەوتنی ماڵپەڕە فەرمییەكانی حكومەت بەهۆی بڕینی بودجەی ئایتی.”