مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسانی ئوردن دەستگیركردنی 16 كەسی سەر ڕێكخراویی ئیخوان موسلمین ی ڕاگەیاند كە ژمارەیەك مووشەك و درۆنییان پێ بووە و ویستوویانە لە ناو شانشینی ئوردن هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن .
بە پێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (عەرەب نیووز) “دەزگا ئەمنییەكانی ئوردن 16 كەسیان دەستگیركردووە كە پەیوەندییان بە ڕێكخراوی ئیخوان موسلمینەوە هەبووە و بە نیازی ئەنجامدانی كوودەتا و هێرشی تیرۆریستی بوونە لە ناو شانشینی ئوردن .”
سەرچاوەیەكی ئەمنیی بۆ ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردووە “دەسەڵاتی ئوردن لە ساڵی 2021ەوە ئاگاداری شوێنی ئەو مووشەكانە بووە كە دەیزانی كاری تێ دادەكرێت، بەڵام پێش بەكارهێنانی بۆ هێرشكردن دەستی بەسەرداگرت.