زاری كرمانجی – مەزنێ:
سەردار رەشید، بەرێوەبەری ناحیەی مەزنێ، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” زۆربەی زۆری رێگا گشتیەكان كە دەچن بۆ گوندەكان قیرتاو كراون تا دەگاتە ناو گوندەكان، تەنها بەشێك لە گوندەكان كۆڵانەكانیان كەموكوڕیان هەیە و بەگوێرەی ئەو بوودجەی لەبەر دەستە ئەو رێگانەش چاك دەكەین.
بەرێوەبەری ناحیەی مەزنێ، گوتیشی:” لە چەند مانگی رابردوو چەندین پڕۆژەی گرنگ لە ناحیەی مەزنێ ئەنجام دراون، بۆ نموونە چاكردنەوە و قیرتاوكردنی چەندین رێگا لە سنووری مەزنێ، وەكو رێگای كونەمار و كەونەگوند، رەزامەندی دراوە بۆ گوندی دێرانە كونەمار و فەقیان واتە كۆڵانەكانیان تێكەڵەڕێژ بكرێن ئەوەش بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار.
لە كۆتایدا سەردار رەشید، بەرێوەبەری ناحیەی مەزنێ، ئاشكراشی كرد:” تەواوی ئەم پڕۆژانە بە هاوكاری و پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و بە هەماهەنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە، بۆ زۆر سوپاسی دەكەین كە بەردەوام پاڵپشت و یارمەتیدەر بووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنوورەكەمان”.