زاری كرمانجی :
ئارەزوو عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بنكەی تەندروستی ئازادی تایبەت بە زاری كرمانجی دەڵێت:دوای چەندساڵ خزمەت و كاركردن لەو بنكەیە لە بەرواری 12-3-2025 بە فەرمی بووم بە بەڕێوەبەری ئەو بنكەیە.
بەڕێوەبەری بنكەی تەندروستی ئازادی ئاماژەیدا: بێگومان هەر كەسیك كە پۆستێكی نوێ وەردەگریت پلان و بەرنامەی تایبەت بەخۆی هەیە منیش یەكەم هەنگاوم ڕیكخستنەوە و هەندی گۆڕانكاری لە بنكەكەمان بوو,وە هەڵمەتیكی پاك كردنەوە باخچەی بنكە بە هاوكاری فەرمانبەران كە پێشتریش ئەو كارانە لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشوو ئەنجام دەدران.سەبارەت بە ئاستی خزمەتگوزاری لەو بنكەیە وەك هەر بنكەیەكی تر لە ئاستێكی مام ناوەند دایە, بەگشتی ژمارەی فەرمانبەران بیست و دوو فەرمانبەرە، كە لە ئێستادا 18 فەرمانبەر لە ئەركدان, فەرمانبەرمان هەیە مووچەێ بی مۆڵەتی وەرگرتووە یاخود مۆڵەتی دایكایەتی هەیە. كارەكانمان بریتییە لە چارەسەر كردنی سەرەتایی نەخۆش وەك هەڵامەت و نەخۆشی وەرزی و پەتاكان و پشكنینە سەرەتاییەكانی وەك: (شەكرە,پەستانی خوێن,نەخۆشییە گوازراوەكان)لەگەڵ كوتانی مندالان,نرخەكانیش دیارە كە تێچووی بلیت و پشكنین و دەرهێنانی ددان بە گشتی دووهەزارو دووسەدو پەنجا دینارە.
باسی لەوەش كرد لەكۆی ئەو فەرمانبەرانەی كە خۆبەخشن یەكێكیان لە بەشی تاقیگەیە و دووانیان لە بەشی ددان كە تەنها پشكنین و چارەسەری سەرەتایی و ددان كێشان ئەنجام دەدەن نەك پڕكردنەوە و دەمار بڕین.بە خۆشحاڵیەوە كیشەی كەمی دەرمانمان نیە تەنها ئەوەی كە نیەپزیشكی پسپۆڕە لە بنكەی تەندروستی ئازادی بەڵام ئەمەش نەبۆتە كێشەو بەربەست لە بەردەم كاركردنمان و هەوڵ ئەدەین بە یەكەوە لەگەڵ كارمەندانمان بێ گوێدانە ئەوەی كێ بەڕێوەبەرە یاخوود فەرمانبەرێكی ئاسایی خزمەتی هاوڵاتییان و نەخۆشش بكەین.