زاری کرمانجی :
یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس سوودمەندن لە مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە دەدرێت بە خێزانە کەمدەرامەتەکان و هەر وەکوو دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئاماژەی بۆ دەکات دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسی تر بە شێوەی ئەلیکترۆنی خۆیان ناونووس کردووە.
سەنا موسەوی سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت :” دوو ملیۆن و 300 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیکترۆنی خۆیان ناونووس کردووە و مامەڵەی وەرگرتنی مووچەیان پێشکەش کردووە، دوای وردبینی و پاکتاوکردنی ناوەکان، مووچەیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.”
بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2014، جگە لە پیاوان، ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان لەدەستداوە و ئەوانەشی جیابوونەتەوە، لەگەڵ ژنانی بەساڵاچوو و کچانی بە تەمەن و کچانی بێ دایک و باوک و خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەیان بۆ دەستەبەر دەکرێت و بڕەکەی لە 275 هەزار دینارەوە تا 400 هەزار دینار دەبێت.