زاری كرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ئاگادارکراینەوە لە لایەن مقەدەمی پۆلیسی هاتووچۆ سەرکەوت خالید ڕەشید، لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگاو وەڕگەرانی ئۆتۆمبیلی جۆری رانج ڕۆڤەر، لە گوندی وێزێ سەر بە قەزای چۆمان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو، داوا لە شوفێران دەکەین بۆ ئەو ناوچانەی بەفر باریوە زنجیر بەکار بهێنن و پابەندی خێرای دیاری کراو بن، بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.