زاری كرمانجی-ڕواندز
قائیمقامی ڕواندز بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی ڕواندز، پڕۆژەی دانانی كەپری گەشتیاری و دروست كردنی ڕێڕەو و كۆنكرێتی سروشتیمان بەسەر كردەوە.
ئەحمەد قادر، گووتیشی: ” ئەم پڕۆژەیە لە دەروازەی سەرەكی سەنتەری قەزای رواندز بۆ دۆڵی ئاكۆیان جێبەجێ دەكرێت، بە تەواو بوونی جگە لەوەی وەك شوێنێكی گەشتیاری و سەرنج ڕاكێش دەبێت، دەروازەی سەنتەری شاریش ڕازاوە دەكات”.
ئاشكراشی دەكات: ” پڕۆژەكە لەسەر بودجەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران، بە گوژمەی 43 ملیۆن دینار، بە شێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت.