زاری كرمانجی – سۆران :
پارتی و یەكێتی، لە پاش كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە پیرمام، راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و دەڵێن “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا، هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو، رۆژانی داهاتووش كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.”
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.
لە راگەیێنەدراوە هاوبەشەكەی پارتی و یەكێتیی هاتووە “كۆبوونەوەكە، لە كەشێكی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو. رۆژانی داهاتووش كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.”