زارى کرمانجى:
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق زیاتر له دو هه‌زار و 750 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌كانی گرته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه له پارێزگای میسان تۆماركراون گه‌یشتوه‌ته 656 حاڵه‌ت، كه به‌سه‌ر 12 نه‌خۆشخانه و ژوری فریاكه‌وتن دابه‌شكراون كه له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه.
له پێنج پارێزگا تا ئێستا زیاتر له دو هه‌زار حاڵه‌تی ته‌نه‌گه‌نه‌فه‌سی تۆماركراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان له پێنج پارێزگا تا ئێستا زیاتر له دو هه‌زار حاڵه‌تی تهنهگهنهفهسیان تۆماركردوه، كه 749 حاڵه‌ت له به‌سره، 700 له موسه‌ننا، 322 له دیوانیه، 174 له زیقاڕ، 150 حاڵه‌تیش له نه‌جه‌ف بون.
به‌هۆی به‌رده‌وامی زریانی خۆڵبارین له به‌شێك له شاره‌كانی عێراق، پێده‌چێت ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام به‌رزببێته‌وه.
هاتوچۆی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و به‌سره به‌رده‌وام ده‌بێت.
عامر جابری وته‌بێژی ده‌سته‌ی كه‌شناسی، هاوڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی ده‌ره‌كی به‌هۆی ئه‌و زریانه خۆڵبارینه‌ی كه توانای بینینی له باشور و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای عێراق كه‌مكرده‌وه و راشیگه‌یاند، “هاتوچۆی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و به‌سره به‌رده‌وام ده‌بێت”.