د. داهات حەوێزی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی و شەكرە و دڵ
بەشی كۆتایی
كاتێك سەرئێشەكە دەست پێدەكات بۆ ماوەی 4 كاتژمێر چوار رۆژ دەخایەنێت، ماوە ماوە سەرئَێشەكەی بۆ دێت، لە كاتی حاڵەتەكە یەك لای سەری دێشێت، سەرئێشەكە لە شێوەی لێدان دایە و بە جووڵە و چالاكی زیاد دەكات، لەوانەیە هێڵنج و رشانەوەی لەگەڵدابێت.
- نەخۆشەكە هەندێك ناڕەحەتی پێش وەخت هەست پیدەكات، پێش ئەوەی سەرئێشەكەی بۆ بێت وەكو لێڵ بوونی بینین، بینینی تیشك و فلاش، بۆنكردنی بۆنێكی تایبەت، تەزین و مێروولە كردنی پەنجەكان.
- لەكاتی شەقیقە نەخۆشەكە زۆر بێزار دەبێ بە رووناكی، دەنگە دەنگ و قەڕەباڵغی، بۆیە حەز دەكات لە شوێنێكی تاریك و بێدەنگ بمێنێتەوە.
- هەندێ جار نەخۆشەكە بەشێوەیەكی كاتی تووشی بێهێزی پەلەكانی دەبێت، یان تووشی لە كاركەوتنی قسەكردن دەبێ، ئەوەی جێی دڵخۆشییە ئەم حاڵەتە زۆر بە دەگمەن روودەدات و دوای نەمانی سەرئێشەكە ئەزیش نامێنێت.
*چارەسەرییەكانی چین؟
زۆر ڕیگا بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی شەقیقە وەك گۆڕانكاریكردن لە شێوازی ژیان بۆ ڕێگری كردن لە ڕوودانی سەرئێشەكە، بۆ نمونە پێویستە نەخۆشەكە تێر خەوبێت و وەرزش بكات و خۆی بەدوور بگرێت لەو خواردنانەی كە سەرئێشەكەی بۆ دێنێ. - ئەو نەخۆشانەی كە بە خواردنی حەبی مەنع سەرئێشەكەیان بۆ دێت بەتایبەتی ئەوانەی سەرئێشەكەیان سەختە وا باشە واز لەو حەبە بێنن.
- بۆ ڕێگری كردن لە خراپتر بوونی حاڵەتەكە وا باشە لەو جۆرە كاتانەدا نەخۆشەكە بچێتە ژوورێكی تاریك و بێ دەنگ.
- بۆ وەرگرتنی چارەسەركردنی حاڵەتەكە بە تەواوەتی باشترە بە زوویی سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێ، ئەویش لەلای خۆیەوە لەوانەیە نەخۆشەكە بخاتە ژێر چارەسەری دەرمانی بۆ بنبڕكردنی سەرئێشەكە.
- ئەگەر سەرئێشەكە زوو دووبارە بووە یان بۆ ماوەیەكی درێژ مایەوە ئەوكاتە پزیشكی پسپۆڕ چارەسەری بەردەوام بۆ نەخۆشەكە دادەنێت بۆ ڕێگری گرتن لە دروست بوونی حاڵەتەكە پێویستە نەخۆشەكە ڕۆژانە ئەو دەرمانانە بخوات بۆ ئەوەی سەرئێشەكە بۆی نەهێت.
- نابێ دەرمانی ئازار شكێن بۆ ماوەیەكی دووروو درێژ یان بە بڕێكی زۆر بخورێت، چونكە لەوانەیە سەرئێشەكە خراپتر بكات یان تەنانەت خۆی ببێتە هۆی سەرئێشەكە بەهۆی دەرمان، بۆیە ئەگەر بەو بڕەی كە پزیشك بۆی دیاریكردووە سەرئێشەكەی هەر باش نەبوو، پێویستە نەخۆشەكە لە ژێر چاودێری پزیشك چارەسەری تر وەرگرێت.
- لە هەندێك حاڵەتی تایبەت پزیشكی مێشك و دەمار دەرزی بۆتۆكس بۆ سەری نەخۆشەكە دەكات، بۆ چارەسەری شەقیقەی درێژخایەن.