زارى کرمانجى-ڕواندز:
شەوى رابردوو بەهۆى ڕووداوێکى هاتووچۆ لە سەنتەرى قەزاى ڕواندز، ٣ کەس برینداربوون.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردووەتەوە، لە سەنتەرى قەزاى ڕواندز ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى جۆری تۆیۆتا کرۆڵا تاکسی وئۆتۆمبێلى جۆرى MGڕوویدا، لە ئەنجامی رووداوەکە ٣ کەس برینداربوون.