مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری فەرەنسا (ئیلیزێ) ڕایگەیاند “ئەمڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن لە پاریس پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی (ئیلیزێ) هاتووە “ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی نیسانی 2025، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆككۆماری فەرەنسا لە كۆشكی ئیلیزێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
دەشڵێت “لە كۆبوونەوەكەیاندا هەر دوو سەرۆك، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەكەن و پابەندبوونی خۆیان بە كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا دووپات دەكەنەوە، هەروەها باس لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیریی ناوچەكە و پێكەوە كاركردن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەكەن.”