زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفال، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانێت لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 37ـەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “پێویسته حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه”.
دەقی په‌یامی نێچیرڤان بارزانی له ساڵیادی ئه‌نفالدا
ئەمڕۆ، یادی به‌ئازاری سی و حەوت ساڵه‌ی شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئەنفال ده‌كه‌ینه‌وه کە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا و تیایدا زیاتر لە 182 هەزار منداڵ و ژن و پیاوی گەلی کوردستان بوونە قوربانی. ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن.
لەم یاده‌دا، بە ڕێز و شكۆدارییه‌وه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كه‌سوكاری خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیاریه‌تیی یاسایی و ئەخلاقی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. پێویسته بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه.
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان و دۆزینه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی ڕوفاته‌كانیان بۆ نیشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەک جینۆساید.
قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكی له یەکڕیزی و پێکەوەیی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتری پڕ له دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلی كوردستان، ده‌كه‌ینه‌وه.