مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پهيامێكى به زمانى كوردى نووسیویەتی : “عێراقییەكان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەكانی ئەنفال) و ئەو كۆمەڵكوژییە دڕندانەیەی كە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە ڕۆڵەكانی گەلی كوردمان ئەنجامدرا بە بیر دەهێننەوە، ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕوخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستییانەی ڕژێمی لە دژی گەلەكەمان و هێزە نیشتمانییەكان ئاشكرا كرد.”
دەشڵێت “ئەمڕۆ برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە بەسەر هەموو پاڵنەرەكانی ڕق و كینەدا سەردەكەون، كە بەعسی سەددامی هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەكانی گەلەكەمان بە پێكهاتە هەمەچەشنەكەیەوە،”
سوودانی جەخت لەوەش دەكاتەوە كە “ستەمكاری لە تاریكی مێژوودا كۆتایی پێ هات و عێراقییەكان پێكەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێكی یەكگرتوو و ئارام و سەقامگیر.”
لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆكوەزیرانی عێراق دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی عێراق دەنێرێت .































































