زارى كرمانجي :
ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ڕۆژی شەممە 12ـى 4ـى 2025 داوای لە لایەنگرانی کردووە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە و تووڕانە ئەنجام بدەن بۆ سەركۆنەكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
لە بەیاننامەیەکدا سەدر ئاماژە بەوە كراوە” لە كاتی نوێژی هەینی لە شوێنی دیاریکراو و لە پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندان بكرێ”.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر فەرمانی كردووە” لە كاتی خۆپیشاندانەكە ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریکا بسووتێنرێت و جگە لە ئاڵای فەلەستین و عێراق هیچ ئاڵایەک هەڵنەگیرێت”.


































































