مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی (واشتن پۆست) ی ئەمەریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات كە ئێران لە جەزائیر لە چەند بنكەیەكی سەربازیی ڕاهێنان بە چەكداران دەكات .
واشتن پۆست لە سەر زاری بەرپرسێكی ناوچەكە و بەرپرسێكی سەربازی ئەورووپییەوە بڵاوی كردەوە “ئێران لە بنكەیەكی سەربازی لە جەزائیر، ڕاهێنانی بە چەكدارانی (بەرەی پۆلیساریۆ) كردووە،”
هاوكات هێزە ئەمنییەكانی سووریا، لە ماوەی مانگی ڕابردوو بە دەییان چەكداری پۆلیساریۆیان لە ناوچە جیاجیاكانی سووریا دەستگیركرد .
































































