زاری كرمانجی-سۆران
هێڕش نەجمەدین هەسنانی، دانیشتووی ناحیەی دیانا لەسنووری قەزای ناوەندی سۆران، ئەگەرچی كەسێكی نابینا و خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام خاوەن بەهرەو بەتوانایەو یەكەم پەرتووكی لە ژێر ناونیشانی (مرۆڤە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان لە دیدی نابینایەكدا) وەك ئەزموونی ٢٧ ساڵەی خۆی وەك نابینایەك و ئەزموونی كار و ژیانی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتیەكان كۆ كردۆتەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی سۆران، ئەم پەرتووكەی بۆ چاپكراو لە پێشانگای نێودەوڵتی هەولێر بۆ كتێب ناسێندرا”.
لەم كتێبەدا باس لە گروپ و جۆرەكان و تەوەرەكان و هۆكارەكانی بوون بە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان و شێوازی ژیان و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵیان و ئەرك و بەرپرسیارێتی دەسەڵات و كۆمەڵگە و هەر تاكێك دەكات بەرامبەریان، لەگەڵ ئەوەشدا: ” ئەم پەرتووكە تەنیا بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان نەنووسراوە، بەڵكو زیاتر گشتییە، چونكە هەموو مرۆڤێكی ساغ لە ژیانی ڕۆژانەیدا بەریەككەوتنی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان هەیە و ئەوانیش مرۆڤن و هەر مرۆڤیشە دەبێت بە خاوەن پێداویستی تایبەتی.