رێبوار حەمەلاو شوانى
به‌و پێیه‌ی كه پێگه‌ی جوگرافیایی هه‌رێمی كوردستان، كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ململانێیدا بۆیه هه‌میشه له ژێر كاریگه‌ری و گۆرانكارییه‌كاندایه، زۆر كاتیش ئه‌و گۆرانكارییانه ڕاسته‌وخۆ بێت یانیش ناڕاسته‌وخۆی كاریگه‌ری له سه‌ر سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری ئه‌و تۆیان نه‌بوون كه ستراتیژییه‌ت و پلانی و به‌رنامه‌ی سیاسی بگۆڕان ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشهات و گۆرانكارییانه ، توانراوه سوود له جموجۆڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان چ له سه‌ر ئاستی ناوچه و چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگیرێت ، به‌و واتایه‌ی كه كاره‌كته‌ری سیاسی و به‌هێز توانیوێتی هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاشتی ببات ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه به‌هه‌گبه‌یه‌كی پڕ ده‌سكه‌وت بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه .
به‌و پێیه‌ش هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاراكته‌رێكی دیاروبه‌رچاو له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به هه‌وڵ و جوڵه دیپلۆماسییه‌كانی توانیوێتی رۆڵی گرنگ و به‌رچاو له سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی و نێوده‌ڵه‌تیی به‌خۆیه‌وه ببینێت و چه‌ندین قۆناغی گرنگ وپێشكه‌وتوویی له ڕووی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیووه به شێوه‌یك كه ده‌توانێت پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ر پرسێك به‌ده‌ست بنێت ، به‌تایبه‌تی له قۆناغه سه‌خت وهه‌ستیاره‌كاندا كه هۆماری ئه‌رێنی ده‌بن بۆ سه‌ر پرسی كورد .
به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،نێچیرڤان بارزانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له پاڵ ده‌یان سه‌رۆك و نوێنه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌كه وجیهان له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا له توركیا بۆ چه‌ند پرسێكی ستراتیژی و گرنگی په‌یوه‌ست به گۆرانكاری وپێشهاته نوێیه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان وئینجا پرسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ، تیرۆر ، ئاسایشی ناوچه‌كه و ژیری ده‌ستكرد و شه‌ڕوململانێیه‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر له غه‌ززه‌وه تا عێراق و ئاسایشی خۆراك ئاماژه‌ن به گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
چوارده‌هه‌مین كۆڕبه‌ندنی دیپلۆماسی ئانتاڵیا، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌واوم ده‌بێت ، بۆ ئه‌مساڵ دروشمی ئه‌و كۆڕبه‌نده به‌ناونیشانی ( گه‌شه‌پێدانی ڕێگای دیپلۆماسی له وه‌ختی ئاڵنگارییه‌كاندا )، وبه به‌شداریكردنی 100 وڵات ، 20 سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ، 90 وه‌زیر كه 60 وه‌زیریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ن له‌گه‌ڵ 80 ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له ره‌وشێكی ئاڵۆزی وه‌ك ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بایه‌خ وتایبه‌مه‌ندی خۆی هه‌یه .
بۆیه، ده‌توانین بڵێن كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆڕه‌به‌نده له‌كات وساتێكی هه‌ستیاری ئێستادا كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گوزه‌ر ده‌كات ، فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ دروستكردنی بیروبۆچوونی هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ ئه‌و كێشه و گرفت و قه‌یرانانه‌ی كه جیهان و ناوچه‌كه به‌ده‌ستێیه‌وه ده‌ناڵێنن .
بۆ گه‌لی كوردوهه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌م باردۆخه ناجێگر و ئاڵۆزه‌ی ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه چاوه‌رانی زیاترئاڵۆزبوون و شه‌ڕوململانێی زیاتری لێده‌كرێت ، ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ت سه‌ركه‌وتووانه و هاوسه‌نگانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كه‌ن ، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، نێچیرڤان بارزانی له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا بۆ ساڵی 2025 ، په‌یامێكی گرنگه له ڕووی ڕۆڵ و پێگه‌ی ناوچه‌ی و نێوده‌ڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی مامه‌ڵه ده‌كات .
ئه‌مه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و فشار وپێشێڵكاراییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه ماوه‌ی 22 ساڵه ، بۆ جێبه‌جێكردنی مادده ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن و ئه‌و خۆڕاگری و ددان به‌خۆداگرتنه و هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی كه عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان ده‌كات ، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییانه‌وه چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌ییی و نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه وه‌ڵامی فشاره‌كانی به‌غدا و وڵاتێكی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه ، بۆیه به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه بۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسییه شیعیانه‌ی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به لۆژیك و دیپلۆماسی و ئاشتیانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور به‌رگری له‌مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی ده‌كات .
یه‌كێكی دیكه له‌و پرسه گرنگانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،نێچیرڤان بارزانی ، له‌و كۆڕبه‌نده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان باسی ده‌كات، بابه‌تێكی گرنگه ، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توریكا له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆڕبه‌نده باس وگفتگۆی ل سه‌ر ده‌كرێت ، كه ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان به بڕیارێكی سیاسی ڕاگیراوه و ئێستاش هه‌نگاوه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌خێرایی نه‌وتی كوردستان كه سوودی ئابووری بۆ بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و توركیا و هاوسه‌نگیش له بازاره‌كانی جیهان دروست ده‌كات .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو ئه‌و پێشوازیكردن و بانگهێشته فه‌رمییانه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی وبه‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌ندا و توركیا ، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای گۆرانكاریی له نه‌خشه‌ی سیاسی دوای سه‌ده‌یه‌ك له هه‌وڵی نكۆڵی‌كردن له دۆزی كورد ، قۆناغی ئێستای په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان گه‌یشتووته به‌رزترین ئاست و ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه ،سه‌رده‌می گۆشه‌گیر و په‌راوێزخستنی كوردوكوردستان به‌سه‌رچووه و رۆژ به رۆژ هاوبه‌شی و دۆسته‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له گه‌شه‌سه‌ندن و قۆناغێكی پێشكه‌وتوودایه ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ، به یه‌كده‌نگی و ته‌بایی و لۆژیكی دیپلۆماسی و ئاستی به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌و مافانه بروات كه سه‌د ساڵه له پێناویان‌دا خه‌بات و قوربانی زۆری بۆ به‌خشیووه و به باشترین شێوه ئه‌و ده‌رفه‌ته زێرینه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی به‌سوود وه‌ربگڕێت و بارزانی رابه‌رایه‌تی ئه‌و یه‌كبوون و دیپلۆماسییه سه‌ركه‌وتووانه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات .