مههدى محهممهد – زارى كرمانجي :
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا دەستگیركردنی حەوت پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەی ڕاگەیاند و هۆكاری دەستگیركردنی ئەو حەوت پۆلیسە هەر وەكوو نەقیب فەرمان گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بۆ دەكات “بە هۆی ڕاكردنی تۆمەتبارێك بووە لە كاتی لێكۆڵینەوەدا،”
نەقیب فەرمان دەشڵێت “لە ئێستادا لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارە هەڵاتووەكە كە خەڵكی تەوێڵەیە و پێشتر بە هۆی ڕاوكردنهوه دەستگیر كرابوو.”