زاری كرمانجی- سۆران:
ئەلەند شوان، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یاریزانی هونەرە جەنگییەكان، دوای بەشداریكردنی لە چەندین پاڵەوانیەتی یاری كیك بۆكسینگ k1، توانیویەتی زۆر ئازایانە سەركەوتوو بێت و پلەی یەكەم بەدەستبهێنێ لە كێشی 80 كغم و دوای سەركەوتنەكانی ئاڵای پیرۆزی كوردستان بەرز بكاتەوە ببێتە پاڵەوان، ئەم یاریزانە لە ئێستادا بەردەوامە لە ڕاهێنان و دەیەوێت خۆی ئامادە بكات بۆ پاڵەوانیەتییەكانی لە داهاتوو ڕێكدەخرێن لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان.