زاری كرمانجی-چۆمان :
بەهۆی بوونی ناوچەیەكی فێنك و مانەوەی بەفر لەشاخەكانی سنوورەكە، ڕۆژانە گروپە شاخەوانییەكان بە مەبەستی ئەنجامدانی وەرزشی شاخەوانی ڕوودەكەن كانیەڕەش و پڕژەی باڵەكایەتی.
لەمبارەیەوە كاكە سلێمان، گەنجێكی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” وەرزش تەنها ئەوەنییە تۆ یارییەك ئەنجام بدەی بەڵكوو چەند جۆرە وەرزشێكی دیكە هەیە، بە سوودە بۆ جەستەو ئارامی مرۆڤ، ئەویش بریتییە لە گەشتی شاخەوانی، بۆ ئەم مەبەستە هەفتانە ئارەزووی ئەنجامدانی ئەو وەرزشە دەكەم، بەتایبەتیش لەگەڵ گروپە شاخەوانییەكان ڕوودەكەینە ناوچە شاخاوییەكانی كانیەڕەش و پڕژەی باڵەكایەتی”.گووتیشی: ” ئەگەر ڕۆژانە سەردانی ئەو ناوچە شاخاویانە بكەیت، چەندین گروپی شاخەوانی ناوچەكەو شارو شارۆچكەكانی كوردستان تەنانەت وەرزشوانە بیانییەكانیش لە دەڤەرەكە دەبینرێن و كاتێكی خۆش لەناو سروشتی ناوچەكە بەسەردەبەن