ژیروان نوری
دەی لە نێگاکانت ورد بوومەوە
خەیاڵم کرد لە نێو چاوەکانت
دەی چرایەکم داگیرساند
ئەوکاتانەی تۆ لێم وونی
رێگایی تاریکم روون بێت
من لە قیامەتی ئەوێنی تۆدا
سۆز و وەفای تۆدا نقوم بووم
کە تەواو بوو کاتەکە
ئیتر بەتەنیا بووم
پێم بڵێ چۆن بمێنم
دەی من گەرمی باوەش و
دەنگت هەموو جوانی تۆ
بە خولەکێک لەمەوبەر دەزانم
ئێستا بیرت دەکەم شاژنی گەردوون
تۆ بۆچی نایەت بۆ دەنگت نییە؟
لەوەتەی تۆم ناسیووە نەم ویستووە
رۆژێک بێ تۆبم ئەی ئێستا تەنیام
دەی وەرە!