زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بانگێشتی كۆمپانیاو نووسینگە ڕاوێژكارییە شیاوەكان دەكات، بۆ دەربڕینی گرنگیدانیان لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری بۆ ئامادەكردنی ماستەرپلانی سۆران.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستە گشتییەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بانگێشتی كۆمپانیا و نووسینگە ڕاوێژكارییە شیاوەكان دەكات، بۆ دەربڕینی گرنگیدانیان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری بۆ (ئامادەكردنی ماستەر پلانی سۆران) ماوەی ئەركی ڕاوێژكاری 484 ڕۆژی ڕژمێرییە و ڕووبەری فرەوانبوونی شار (30) كیلۆمەتر دوجا، ڕووبەری ئێستای شار (48) كلیۆمەتر دووجا.
ئەوەوش خراوەتەڕوو: پێویستە ڕاوێژكارە كارە ئارەزوومەندەكان زانیاری پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەی نیشانی بدەن كە ئەزموونی پەیوەندیداریان هەیە بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری ئاماژە پێدراوی سەرەوە.
زانیاری زیاتر لەم نووسراوەی خوارەوە بخوێنەوە:
































































