رێبوار حەمەلاو شوانی
گەلی کورد ،ئەوە نەتەوە ڕەسەنەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە کە خاوەن هەموو تایبەتمەندی وڕەسەنایەتی خۆیەتی ، هەرگیز چاوی لەخاک و نیشتیمانی هیچ گەلێکی تر نەبووە داگیری بکات ، بەڵکو بە کردەوە و خەسڵەتە مرۆڤدۆستییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە خۆی سەلماندووە ، پێش سەدەیەک بە بێ ویستی خۆی دابەشی سەر عەرەب و تورک و فارس کراوە ، بەڵام هەر دوای ئەو هەڵە و دابەشکاری ولکاندنە ستەمکارانەیە ، نەیتوانی ژیانی بن دەستی و کۆیڵەبوونی داگیرکەرانی کوردوکوردستان قبووڵ بکات و دەستی کرد بەخەبات لە پێناو رزگاری خاک و نەتەوەکەی.
لەو رۆژەوە تا بە ئەمرۆ دوژمنان وداگیرکەران جگە لەوەی هەوڵی گۆڕینی شوناس و جوگرافیاکەیان داوە ، لە هەمانکاتیشدا بەردەوام کاریان لە سەر ئەوە کردووە تا ژیانی بن دەستی بۆ کورد بۆ هەتا هەتایی بکرێتە ڕاسیتییەک ، لەوەشدا جگە لەوەی خۆیان راستەوخۆ ئەو کارەیان کردووە لە هەمانکاتیشدا کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئیرادە و باوەر بەخۆبوون و ژیانی سەربەستی کورد بە شێوەیەک لێ بکەن تا هەمیشە خۆی رادست بکات و بن دەستی بمێنێتەوە ، ئەوەش بەڕێگەی کەسانێکی لاواز بەناو کورد و ئینجا دەزگەی میدیایی و تابووری پێنجەوە .
دوژمنان و داگیرکەران بەدرێژایی مێژوو زۆر سیناریۆ و پیلانگێری جیاواز و پروپاگەندەیان بۆ شکاندنی باوەری و ئیرادەی سەربەخۆخوازی و کوردایەتی و نیشتیمانپەوەری بەکارهێناوە ، دوای ئەوەی کە نەیانتوانی بەدرێژایی دەیان ساڵ بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکی کوشندە و قەدەغەکراو و فرۆکە و ئەنفال و کیمیاباران مەرامە شوومەکانیان کە خۆ رادەستکردنی کورد بوو و شکاندنی ئیرادە و خۆبەدەستەوە دان بوو بێتە دی .
ئەوەی لە خەسڵەتی هەندێک کەس و هێزو لایەنی بەناو کوردی دەبینرێت نەک هەر هیچ مۆڕکی کوردبوون وکوردایەتیی پێوە نییە ، بەڵکو لێدوان و کاردانەوەکانیان هەمان ئەو پیلان وخەونە نەزۆکانەیە کە ساڵانێکی زۆرە دوژمنانی کورد وکوردستان کاری لە سەر دەکەن بۆ خۆرادەستکردنی کورد و بن دەست مانەوەی ، لەو پێناوشدا هەموو جۆرە ئامرازێک و شانۆگەریی و ووتارێک کە زمانحاڵی نەیارانی کوردستانە بە نەخشە و پیلانی جیاواز زەمینەسازی بۆ دەکەن تا بتوانن ئیرادەی تاکی کورد بروخێنن و ژەهری خۆ بەدەستەوە دان و بێگانەپەرستی لە نێو مێشک و ناخیدا برژێن .
ئەوەی دوژمنانی کوردوکوردستان هەمیشە کاری لە سەر دەکەن ، بەکرێگیراوان ڕێگەی بۆ خۆش دەکەن و بە چەک و تیرۆر و بۆمب نەیاتوانی ، هەستی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری بە ڕێگەی شەڕی میدیایی و چەواشەکاری و درۆ وسیناریۆی بێ بنەما لاواز بکەن و ئینجا بەوڕێگەوەیەوە بتوانن ئەو کەس ناچار بکەن کە خۆی رادەست بکات و دەستبەرداری کوردایەتی و کوردبوون ونیشتیمانپەوەری بێت .
داگیرکەران بەهەستکردن بەو هەڵومەرجە و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و درکیان بەو راستییە کردووە کە ، ئەمە دەرفەتێکی تری زێڕینە و کورد دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت ، بۆیە هەموو کارێک دەکەن کە کاروانە مێژووییەکەی و لە ئامانجەرەواکەی بەڕێگەی پروپاگەندە و چەواشەکارییەوە بەلارێدای ببەن ، بەتایبەتی بۆ کوردانی رۆژئاڤا و باکووری کوردستان و رەنگە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهەمان شێوەیە ،دەیانهەوێت بە ڕێگەی کۆمەڵێک خەڵک و میدیا بە شێوەیەک کورد تێبگەێنن کە باوەری بۆ دروست بکەن کە خاوەن خاک و شوناس و مێژوو و هیچ ئامانجێک نیە ، تەنها دەبێتە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی داگیرکەر تا دەیان ساڵی تر چاوەروان بێت .
گرنگە لەم قۆناغە مێژووییەیدا ، نەتەوەیی کورد زۆر هوشیارانە و ژیرانە مامەڵە بکات،و نەکەوێتە ژێر پروپاگەندەی نەیارانی کورد و بەکرێگیراوەکانیان کە هەموو سیناریۆ و چەواشەکارییەک بەکاردێنن بۆ بن دەست هێشتنەوە و خۆرادەستکردنی ، چونکە گەلی کورد ، نەتەوەیەکی ئاشتیخوازە و هەمیشە خەباتی کردووە و چاوەروانی دەرفەتێک دەکات کە خاک و مافی بە زۆر داگیرکراویی بەدەست بێنێتەوە و لە ژێر دەستی رزگاری بێت ، ئەوانەشی دهۆڵی ژێر دەست مانەوە و خۆرادەستکردنی هەمیشەیی دەکووتن ئەوە بەکرێگیراو و خۆیان بەدەستن و چاویان بە رزگاری و سەربەستی کوردوکوردستانت هەڵنایەت و دەبێ هوشیاری بین و بکەوینە ژێر پروپاگەندەکانیان کە هەمان خەونی داگیرکەران ودوژمنانی کوردستان بۆ ژێر دەست مانەوە و خۆرادەستکردنی گەلی کورد ، بەڵام ئێستا سەردەمی ئازادی و سەربەخۆییە و هیچ کوردێکی نیشتیمانپەوەر ژیانی بن دەستی نەیارانی کوردستان قبووڵ ناکات .