28 هەزار تانكەر ئەو سیستەمی بۆ دانراوە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی نەوتی عێراق لە پێناو ڕێگری كردن و نەهێشتنی قاچاخچیتی بە نەوت، سیستەمی جی پی ئێس بۆ تانكەرەكانی گواستنەوەی نەوت دادەنێت .
حسێن تاڵیب عەبود بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند “تا ئێستا پرۆژەی دانانی سیستەمی چاودێریی ئەلیكترۆنی ناسراو بە (جی پی ئێس) بۆ 28 هەزار تانكەری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان دانراوە،”
دەشڵێت “ئەم پرۆژەیە بڕیارە لە سەرانسەری وڵاتدا جێبەجێ بكرێت بۆ چاودێریكردنی تانكەرەكان بۆ پاراستنیان بە شێوازی ئەلیكترۆنیی و نەهێشتنی قاچاخچیتی بە نەوت و پێكهاتەكانییەوە،”
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان جەخت لەوەش دەكاتەوە كە سیستەمەكە 24 كاتژمێری یە و چاودێریی سەرجەم تانكەرەكانی هەڵگریی سووتەمەنی دەكات و وەزارەت ئاگای لە هەموو وەستان و جووڵە و شوێنی مانەوە و دەرچوون و ئاراستەكانیان هەیە.
































































