زارى کرمانجى:
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت سبەینێ سێشەممە، تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەشڵێت: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی تاوە باران و بروسکە لەهەندی لەناوچەکانی بادینیان و سنووری قەزای ئاکرێ تا ناوچە سنووریەکان باکور دەگرێتەوە، پێشبینی ژمارەیەکی زۆر بروسکە لێدان لەم ناوچانە دەکرێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە ریژەیەکی کەمی پچرپچر هەندێ لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە.
کەشناسی هۆشداریشی داوە لەوەی بروسکە لەناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردۆلکەکان ڕووە دەشتاییەکان مەترسیدارە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە ناسەقامگیرەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی































































