مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی ڕاپۆرتێك كە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاو كراوەتەوە، دانوستانەكانی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەوپێشچوونی باشی بە خۆوە بینیوە و چەندین سەركردە و كەسایەتیی سیاسیی ئامادەیی چەكدانانی خۆیان نیشان داوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی نیسان، بڵاوی كردەوە “لە گفتوگۆكانی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و چەند سەركردەیەكی گرووپە چەكدارەكان، ئەنجامی باشیی هەبووە و گرووپەكان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ دانانی چەك و ترسیان هەیە لەلایەن ئەمەریكا ڕاستەوخۆ بكرێنە ئامانج.”
ڕۆیتەرز ئاشكراشی كردووە “شەش سەركردەی ناوخۆیی و چوار گرووپی چەكدار، كە پێشتر لە لایەن حكومەتەوە ئاگادار كراونەتەوە ئەگەر خۆیان هەڵنەوەشێننەوە، ئەمریكا هێرشییان دەكاتە سەر، ئامادەیی چەكدانانی خۆیان نیشان داوە.”
دوای هۆشدارییەكانی ئەمەریكا بۆ بەرپرسانی عێراقی كە خۆیان بە دوور بگرن لە ئاڵۆزی و ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە، چالاكی گرووپە چەكدارەكانی عێراق كە نزیكن لە ئێران كەمتر بووەتەوە و بەشێك لە گرووپەكانیش لە ترسی بەئامانجگرتنیان لە لایەن ئەمەریكاوە ئامادەیی چەكدانانی خۆیان نیشان داوە .































































