زارى كرمانجي :
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئەو كەسانەی ئەمڕۆ بەهۆی تەرزە زەرەروزیانیان بەركەوتووە، جا هەر زیانێك بێت داوا دەكەن قەرەبوو بكرێنەوە، ئێمەش سەرووی خۆمان ئاگادار كردەوە و داوایان كرد ناوی ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووە لەگەڵ زیانەكە لای خۆتان تۆمار بكەن، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران پێكهێنراوە، هەر كەسێك زیانی بەركەوت بێت دەتوانێت سەردانی بەرگری شارستانی سۆران بكات و ناوی خۆی لەگەڵ زیانەكە تۆمار بكات.
































































