زاری کرمانجی:
كاناڵی ئەلعەرەبیە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا دوو سیستەمی بەرگریی مووشەکیی پاتریووت و یەک سیستەمی تادی بۆ ئیسرائیل گواستووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە گرژیەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران توندتر بووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی زەبەلاحی ئەمریکی C-5M Super Galaxy لە بنکەی ئاسمانی لە باشووری ئیسرائیل نیشتووەتەوە و نزیکەی هەشت کاتژمێر لەوێ ماوەتەوە. ئەم زانیاریانە بە ئاماژەدان بە زانیارییەکانی ماڵپەڕەکانی بەدواداچوونی گەشتەکان پشتڕاست کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە، واشنتۆن و سیئۆل لەسەر گواستنەوەی کاتیی سیستەمی پێشکەوتووی پاتریوت لە کۆریای باشوورەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

































































