زاری كرمانجی :
هێرشی ئەمریكا بۆ سەر حوسییەكان؛ كوژرانی ٧٠ چەكداری حوسییەكان و لە نێویاندا چەند فەرماندەی مەیدانی و شارەزای سەربازیی سوپای پاسداران هەیە.
مەعمەر ئەلئاریانی، وەزیری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی قانوونیی یەمەن ڕایگەیاند، لە میانی هێرشێكی ئاسمانیی ورد لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لانیكەم ٧٠ چەكداری حوسییەكان، لە ناوچەی كەنار دەریای “ئەلفازە” لە پارێزگای ئەلحەدیدە كوژراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر پێگەكانی حوسییەكان لە ناوچە جۆربەجۆرەكانی یەمەن لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە وردبینییەكی زۆر ئەنجامدراوە و سەدان ئەندامی ئەو گرووپە لە نێویاندا فەرماندە باڵاكانی یەمەن لەناوبراون.
بە گوتەی وەزیری یەمەن، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوونەتە هۆی سەرلێشێواوی لای حوسییەكان، هەرچەندە ئەو گرووپە بە نهێنی هەوڵی شاردنەوەی ڕادەی زیانەكانی داوە.































































