مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ڕاگەیاندووە “تاران تەواوی ڕاوێژكار و ئەفسەرە پلە باڵاكانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن كشاندووەتەوە و گەڕاونەتەوە ئێران،”
بەرپرسە باڵاكەی ئێران كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە “ئێران نایەوێت بەركەوتن یان جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریكا بكات، چونكە ئەگەر سەربازێكمان لەو وڵاتە بكوژرێت، بە دڵنیایەوە جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریكا دروست دەبێت،”
بە پێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن ماوەی شەش مانگ درێژە دەكێشێت .






























































