مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی ئەفكاری ئێرانی لەسەر زاری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 20 ڕۆژ، 838 كەس بە هۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە .
تەیموور حسێنی، سەرۆكی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ڕایگەیاند “لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوو، بە تایبەت بە هۆی گەڕانەوەی گەشتیارانی نەورۆز، قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر ڕێگاوبانەكان دروست بووە، ئەمەش وایكرد چەندین ڕووداوی هاتووچۆ لەوانە ئاگالێنەبوون لە پێشەوە (44%)، نەتوانینی كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبێل (15%) و گۆڕینی لەناكاوی ئاراستە (14%) ڕوو بدات و بەم هۆیەشەوە 838 كەس گیانیان لەدەستداوە.”































































